وەفایی

له‌لایه‌ن: - به‌رزان هه‌ورامی - به‌روار: 2021-05-22-17:45:00 - کۆدی بابەت: 42
وەفایی

ناوه‌ڕۆك

ناوی 

حاجی میرزا عبدالرحیمی كوڕی مەلا غفوری كوڕی مه‌لا نصراللە یه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا جامی بووه‌.

له‌دایك بوونی

له‌ ساڵی 1844 له‌شاری سابڵاغ له‌ گه‌ڕەكی وێنجه‌ له‌دایك بووه‌.

خوێندنی

هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی مناڵییەوە ده‌ستیكردووه‌ به‌ خوێندنی ئاینی و هه‌ندێك شوێنیش گه‌ڕاوه‌ وه‌ به‌ته‌واوی شاره‌زای هه‌ردو زمانی فارسی و عه‌ره‌بی بووه‌ مامۆستای منداڵانی سابڵاغ بووه‌ و فێری شیعری كردون هه‌ندێكیان به‌هره‌ی شیعریان له‌ وه‌فایی شاعیر وه‌گرتووه‌، وەفایی عاشقی سروشته‌ جوانه‌كه‌ی كوردستان بووه‌ وه‌به‌م شێوه‌ش ژیانی برده‌وه‌ته‌ سه‌ر.

كۆمه‌ڵایه‌تی بوونی

كه‌سێكی كۆمه‌لایه‌تی بووه‌، وه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شێخانی نەهری په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌ی هەبووه‌ و مامۆستای مناڵه‌كانیشیان بووه‌.

دوا سه‌فه‌ری

بۆجاری دووه‌م و له‌ساڵی 1914دا كه‌ چووه‌ بۆ حه‌ج له‌وێ کۆچی دوایی کردووە وه‌ له‌ دۆڵی شامدا به‌خاك سپێردراوه‌، وەفایی له‌ زۆرێك له‌ بابه‌ته‌كاندا شیعری هه‌یه‌ و به‌ هه‌رسێ زمانی كوردی و فارسی و ئاره‌وه‌ی شیعری وتووە و نازناوی شیعری (وه‌فایی) بۆ خۆی داناوه‌ و خاوه‌نی دیوانێكه‌ لێوان لێو له‌ جوانی له‌ ساڵانی 1951 و 1962 و 1971 و 1978 و 1984 دا چاپكراون ، شاعیرێكی تریش هه‌مان نازناوی وه‌فایی بوه‌ كه‌ ناوی حاجی ملا فتح الله ی ملا حسن ملا رحیمی شوشته‌ری بووه‌.

نمونه‌یه‌ك له‌ شیعرەکانی

نه‌خۆش و مه‌ستی دوو چاوی كاڵــــم

حه‌قم به‌ده‌سته‌ ئه‌گه‌ر بنــــــــــــاڵم

به‌غه‌مزه‌ی چاوت به‌خه‌نـده‌ی زارت

برديان به‌غاره‌ت خه‌و و خـــــه‌ياڵم

فه‌رمووت چلۆنی چ بڵێم عه‌زيـــــزم

دوور له زوڵفی تۆ ، كافر به‌حاڵـــــم

سه‌با ده‌خيلم هه‌ر تاكو مــــــــــاوم

بڵێ به‌زاری بڕۆ به‌خاڵــــــــــــــــــم

ده‌مێكی بابێ ده‌وای دڵم كــــــــــــا

به‌‌چاوه‌كانی گه‌لێ بێ حاڵــــــــــم

وه‌فايی چی ديت له‌سه‌ر بــگێڕێ

نه‌ما له‌سه‌ر تۆ نه سه‌ر نه‌ مـــاڵم


سەرچاوەکان



9490 بینین